PM:09:51:16/02/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سوبۆسلای بەهۆی رەفتارەکانی ناوی بە ریاڵ
مەدریدەوە دەبەسترێتەوە و باس لەوەش دەکرێت لە بێرنابیۆ نزیکە.
ئەم رۆژانە ناوی
دۆمینیک سوبۆسلای، ئەستێرەی لیڤەرپوول، لە سەرووی هەواڵە وەرزشییەکانی ئەوروپادایە
و ئاماژە ئەرێنییەکانی ئەم یاریزانە و ناڕوونی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول،
دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدی لە هاوینی داهاتوودا بەهێزتر کردووە.
راپۆرتە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی
شاهانە سوبۆسلای وەک ئامانجی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەند لە پڕۆژە
نوێیەکەیدا دەبینێت و تەنانەت پەیوەندییە سەرەتاییەکان لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکەی و
یانە ئینگلیزییەکە دەستی پێکردووە.
لە ناو گەرمەی ئەم دەنگۆیانەدا، سوبۆسلای لە
ڤیدیۆیەکدا بەبێ دوودڵی لوکا مۆدریچی وەک باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند هەڵبژارد و
بە سادەییەوە وتی کە مۆدریچ لە خودی ئەویش باشترە.
هاوکات، کاردانەوەی ئەم ئەستێرەیە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و نووسینی کۆمێنت بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئارنۆڵد دوای سەرکەوتنی ریاڵ
مەدرید، هەرا و دەنگۆیەکی زۆری دروست کردووە.
لە ئێستاشدا هەزاران هاندەری مەدریدیستا داوای لێ
دەکەن وەرزی داهاتوو درێسی سپی بپۆشێت و ئەمەش وایکردووە هەمووان وابیربکەنەوە هەموو
رێگاکان بۆ کاپتنەکەی هەنگاریا بەرەو پایتەختی ئیسپانیا دەچن.