خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان گۆڵبارانی ساسولۆی کرد

PM:09:35:08/02/2026

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان گۆڵبارانی ساسولۆی کرد و بێ رکابەر پێشەنگیی گرتووە.

لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلانی پێشەنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ساسولۆ.

تایمی یەکەم، نێرازۆر بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی 11 و 28 بە گۆڵەکانی بیسیک و تورام پێشکەوتن و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 50 و 53 لاوتارۆ مارتینێز و مانوێل ئاکانجی گۆڵەکانی سێیەم و چوارەمی ئینتەریان تۆمارکرد.

تەنیا دوو خولەک دواتر نیمانیا ماتیچی بەرگریکاری ساسولۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەمەش گۆڵی پێنجەم و کۆتایی کەرنەڤاڵەکەی ئینتەری لە خولەکی 89 لە ریگەی لویس هینریکی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەرەنجام ئینتەر میلان بە پێنج گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ساسولۆ بەدەستهێنا، تیپەکەی چیڤۆ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ بەبێ رکابەر پێشەنگی سێریا ئەی گرتووە.