PM:07:42:08/02/2026
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ لە زستاندا ئۆفەرێکیان پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی دیاز بەڵام مێرێنگی رەتیان کردووەتەوە.
پاش ئەوەی میکێل میرینۆ تووشی پێکانێکی قورس هات هەربۆیە بەرپرسانی ئارسناڵ بە خێرای دەستیان کردووە بە هەنگاونان بەمەبەستی گواستنەوەی جێگرەوەی ئەو یاریزانە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە گەنەرز ئۆفەری فەرمیان پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی براهیم دیاز.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید راستەوخۆ ئەو ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و ئامادەنەبوون بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەیان ببن.
لەلایەکیترەوە هۆکاری هێشتنەوەی دیاز بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ریاڵ مەدرید دەیانەوێت وەک یاریزانی جێگرەوە بەردەوام سوود لە تواناکانی ببینن.
ئەستێرە مەغریبییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 21 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.