PM:02:35:08/02/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا لۆکاتێلی لە
یۆڤانتۆس بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامانجیانە تیپەکەیان
لە هاوینی داهاتوودا بەهێزتر بکەن، هەربۆیە چاوییان لە کڕینی چەند بژاردەیەکە.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە مانچستەر یونایتد لە
ئێستاوە پلانیان داناوە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا مانیۆل لۆکاتێلی لە یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان
ئامادەن زیاتر لە 25 ملیۆن پاوەند لە کڕینی ئەو ناوەراستکارەدا خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە بەردەوام تووشی
پێکان دەبێت ئەگەر هەیە بەرپرسانی یۆڤانتۆس بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ببن،
چونکە کەمترین سوود لە تواناکانی وەردەگرن.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ خانمە پیرەکە بەشداری 214
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 14 ئەسیست تۆماربکات.