PM:01:22:08/02/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جاکێی یاریزانی نوێی لیڤەرپول تووشی پێکانێک بووە لە شانیدا
چاوەڕێدەکرێت پێکانەکەی قورس بێت.
یانەی لیڤەرپوول هەواڵێکی نیگەرانکەری پێگەیشت سەبارەت بە بەرگریکارە
نوێیەکەی، جێریمی جاکێ، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە یانەی رێنی فەڕەنسییەوە
پەیوەندییان پێوە بکات.
رێدز گرێبەستیان لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوە فەڕەنسییە واژۆ کردووە
بەرامبەر بە 55 ملیۆن پاوەند، لە گرێبەستێکدا کە دوای راگەیاندنی لەم دواییانەدا
مشتومڕێکی زۆری نایەوە.
شەوی رابردوو لە هەفتەی 21ی خولی فەڕەنسا، شکستی رێنی بەرامبەر لانس
بەخۆوە بینی، کە تێیدا جێریمی جاکێ لە خولەکی 69 بەهۆی پێکانێکی سەختەوە یاریگای
جێهێشت؛ ئەو کاتەی خەریکی وەرگرتنی چارەسەر بوو تا ساتی چوونە دەرەوەی، ئازارێکی
زۆری پێوە دیار بوو.
حەبیب بایی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ڕێن، دوای یارییەکە بۆ دەزگاکانی
راگەیاندن قسەی کرد و وتی کە جاکێ تووشی پێکان بووە لە شانی، هێشتا دەستنیشانکردنی
کۆتایی بۆ نەکراوە، بەڵام دۆخەکە مەترسیدار دەردەکەوێت.
جاکێ لەم وەرزەدا لە 19 یاری لەگەڵ رێن بەشداری کردووە، بەڵام
نازانرێت چەند یاری تری بۆ دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا لیڤەرپوول بە دڵەڕاوکێیەکی
زۆرەوە بەدواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی پێکانەکەی دەکات.