یاریزانێک لە سەردەمی کاریک درەوشاوەتەوە

PM:12:48:08/02/2026

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاریک لەو کاتەوەی گەڕاتەوە ئاستی مان یونایتد و چەندین یاریزانی گەراندووەتەوە لە نێویاندا ماینۆ.

کۆبی ماینۆ پێش دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم لەم وەرزەدا تەنها یەک جار لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، ئەویش لە یارییە شوومەکەی بەرامبەر گریمسبی تاون لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە بە شکستێکی شەرمەزارکەر کۆتایی هات، ئەمەش وای کردبوو ئەو یاریزانە تەمەن 20 ساڵە هێندە نائومێد بێت کە بیری لەوە دەکردەوە بە خواستن روو لە یانەی ناپۆلی بکات.

بەڵام بە هاتنی مایکل کریک وەک راهێنەری کاتیی مانچستەر یونایتد و گەڕانەوەی ماینۆ بۆ پێکهاتەی سەرەکی، ئەم یاریزانە جارێکی تر گەیشتەوە بەو ئاستە بەرزەی کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا وای کرد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکرێت.

لەم بارەیەوە ئیان رایت، ئەفسانەی یانەی ئارسناڵ، دوای سەرکەوتنەکەی یونایتد بەرامبەر تۆتنهام رەخنەی توندی لە ئامۆریم گرت و رایگەیاند کە هەموان لەو دۆخەی سەردەمی ئامۆریم سەرسام بوون، چونکە یاریزانێکی کوالێتی بەرزی وەک ماینۆ هەلی پێ نەدەدرا.

رایت ئاماژەی بەوەش کرد کە قسەکانی برۆنۆ فێرناندێز دەربارەی ئەو ئازادییەی ئێستا پێیان دراوە راستییەکی گەورە دەردەخات و جەختی کردەوە کە ئەمە بۆ ئامۆریم جێگەی شەرمەزارییە کە خەریک بوو یاریزانێکی ناو ئەکادیمیای یانەکە بەهۆی بێبەشکردنی لە یاری کردن لەدەست بدەن.

ئەستێرە لاوەکە لە چوار یاری رابردووی مان یو بەسەرکردایەتی لە کاریک لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریکردووە و توانیویەتی دوو ئەسیست تۆماربکات و بووەتەوە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی شەیتانە سورەکان.