PM:12:07:08/02/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاماڵ بۆ یەکەمجارە پێنج یاری لەسەریەک گۆڵ تۆماردەکات و بۆ
یەکەمجاریشە بگات بە 10 گۆڵ لە لا لیگا.
لامین یامال دوای ئەو پێکانە درێژخایەن و بەئازارەی کە لە نێوان
مانگەکانی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری ساڵی پێشوودا پێوەی دەیناڵاند، ئێستا گەڕاوەتەوە
بۆ باشترین ئاستی خۆی و شەوی رابردووش توانی پێنجەم گۆڵی لەسەریەک تۆمار بکات.
ئەم زنجیرە گۆڵکردنە، لالیگا،
جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ دەگرێتەوە، و بۆ یەکەمجارە لە کاروانی وەرزشی
کورت و پڕ لە سەرکەوتنی ئەم یاریزانەدا روو بدات.
ریاڵ ئۆڤێدۆ یەکەم قوربانی
ئەم زنجیرەیە بوو کە یامال بە لێدانێکی مەقەستی ناوازە گۆڵی سێیەمی تیپەکەی تێدا
تۆمارکرد، دواتریش بەرامبەر کۆپنهاگن لە چامپیۆنزلیگ و پاشان بەرامبەر ئێلچی گۆڵی
تۆمارکرد و رۆژی سێشەممەش لە یاری بەرامبەر ئەلباسێتی بە گۆڵێک رۆڵێکی گرنگی هەبوو
لە گەیشتنی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی شا.
یامال لە یارییەکەی شەوی رابردووشدا بە شوتێکی بەهێز بۆ پێنجەم یاری
لەسەریەک تۆڕی گۆڵی هەژاند و لە خولەکی 78 لەناو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا یاریگای
جێهێشت، کە هانسی فلیک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکەی ڕایگەیاند، دەبێت کاتی
یاریپێکردنی بەڕێوەببەن بۆ ئەوەی وزەی بۆ یارییەکانی داهاتوو بمێنێتەوە.
جگە لەمەش، یامال بۆ یەکەمجار
لە ژیانی وەرزشیدا گەیشتە 10 گۆڵ لە لالیگادا و توانی ڕیکۆردی وەرزی رابردووی خۆی
کە نۆ گۆڵ بوو بشکێنێت.