AM:11:07:08/02/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فۆنت دوپاتیکردەوە چاڤی هەست دەکات خیانەتی لێکراوە و هیچ پەیوەندییەکیشی
لەگەڵ لاپۆرتا نییە.
ڤیکتۆر فۆنت، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، متمانەی تەواوی خۆی
بە سەرکەوتن بەسەر خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەکە لە هەڵبژاردنەکانی 15ی مارس
دەربڕی و ڕایگەیاند کە تەنانەت ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت بەردەوام دەبێت لە کارکردن
بۆ ئەم ئامانجە، هەرچەندە دڵنیایە کە ئەمجارە سەردەکەون.
فۆنت سەبارەت بە دۆخی چاڤی
هێرناندێز ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ڕاهێنەرە پێشووە لە بەرشەلۆنە زۆر ئازاری چەشتووە
و هەست دەکات لەلایەن هەندێک کەسی ناو یانەکەوە فێڵی لێکراوە و خیانەتی لێ کراوە.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە لە
ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ لاپۆرتا نییە و دواین دیدار و گفتوگۆیان
دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر لە کاتی یاری سوپەری ئیسپانیا.
فۆنت لە کۆتاییدا رەخنەی
توندی لە شێوازی بەڕێوەبردنی یانەکە گرت و وتی هەموو سەرۆکەکان هەڵەیان هەیە،
بەڵام ئەوەی هەرگیز قبوڵ ناکرێت فێڵکردن و نەبوونی شەفافیەتە لە کارەکاندا.