مباپێ جارێکیتر جەنگی دژی پاریس سان جێرمان هەڵگیرساند

PM:12:52:07/02/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ جارێکیتر جەنگی دژی پاریس هەڵگیرساند و داوای زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی تر دەکات.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام کێشە هەبووە لە نێوان کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزاە داوای بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی لەو یانەیە کردووە کە مووچەی خۆیەتی و پێی نەدراوە کاتێک یاریزانی ئەوان بووە.

لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا، دادگا لە بەرژەوەندی مباپێ بڕیاریدا و یانەی پاریس سان جێرمانی ناچار کرد بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدەن و ئەوانیش ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

بەڵام لە نوێرین پێشهاتدا، کیلیان مباپێ سکاڵایەکی تری تۆمارکردووە و داوای بڕی پێنج ملیۆن و نۆ سەد هەزار یۆرۆ لە یانە فەرەنسیەکە دەکات کە ئەوەش مافی خۆیەتی و پێی نەدراوە.

دادگاش داوای لە یانەی پاریس سان جیرمان کردووە لە ماوەی هەشت رۆژدا ئەو برە پارەیە بە ئەستێرە فەرەنسیەکە بدەن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن ئەوا مباپێ لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە دەتوانێت دەستبگرێت بەسەر موڵکی یانە فەرەنسیەکە تا ئەو کاتەی بڕە پارەکەی پێدەدرێت بەڵام بەرپرسانی پاریس بەڵێنیان داوە هاوشێوەی رابردو بڕیاری دادگا جێبەجێ بکەن و ئەو بڕە پارەیەش بەو یاریزانە بدەن.

خ . ک