گواردیۆلا یاریزانە نوێیەکانی بەلاوە چۆنە؟

AM:09:50:25/01/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد کە ئاستی یاریزانەکانی زۆرباشبووە و دڵخۆشە بە سەرکەوتنەکەیان.

پیپ گواردیۆلا پاش بردنەوەیان لە وڵڤەرهامتۆن وتی کە گیوهی و سیمینیۆ دوو یاریزانی تەواو ناوازەن و یاریی لە دوایی یاریی دەیسەلمێنن شایستەی ئەوەن گرێبەستمان لەگەڵ کردوون.

وتیشی تووشی سەرسورمان نەبووم بەوەی سیمینیۆ بەزووی لەگەڵ پلانەکانم گونجا، چونکە لە بۆرنمۆسیش بەهەمان شێوەی ئێستا یاریزانێکی تەواو یەکلاکەرەبوو.

گواردیۆلا جەختی لەوەکردەوە کە بە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی دڵخۆشە پاش شکستی دێربی مانچستەر بردنەوەیەکی بەبایەخیان بەدەست هێناوە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوام دەبن لە رکابەریکردن لەسەر نازناوی پریمەرلیگ و هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نادەن.

لە کۆتاییدا پیپ گواردیۆلا وتی کە یەکلابوونەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا هەروا ئاسان نییە بەهۆی بەهێزی سەرجەم رکابەرەکانەوە.