PM:02:29:22/01/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا کاسادۆ لە
بەرشەلۆنە بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی ریزەکانیان بگوازنەوە.
یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە مێرکاتۆکانی
داهاتوودا بەردەوامبن لە زیاتر تۆکمەکردنی ریزەکانیان بۆئەم مەبەستەش چەند
بژاردەیەکیان دیارییکردووە.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان لە
ئێستاوە پلان دادەنێن بۆئەوەی مارک کاسادۆ لە بەرشەلۆنە بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مانیو ئامادەن لە
بەرامبەر کڕینی ئەو ناوەراستکارە 40 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە بارسا بەهۆی کێشەی داراییەوە پێویستە
دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت و هەربۆیە ئەگەر هەیە ئەم گواستنەوەیە
سەرکەوتووبێت و کاسادۆ ڕووبکاتە مانچستەر یونایتد.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 60
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.