AM:12:11:18/01/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری رایگەیاند نابێت بە ئاسانی خاڵ لەدەستبدەن و
دەبێت لە رووی بەرگرییەوە تۆکمەتربن.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری ئەی سی میلان لەپێش
یارییەکەیان بەرامبەر لیتچی وتی: یارییەکەی لیتچی یارییەکی فێڵاوییە، پێویستە ئێمە بەوپەڕی ڕێزەوە بچینە ناو یاریگا،
لە سێریا ئەی هیچ یارییەک پێشوەختە نەبراوەتەوە، بۆیە ئەگەر بە تەواوی ئامادە
نەبین، تووشی کێشە دەبین.
دەشڵێت: بۆ ئەوەی تا کۆتایی ململانێ لەسەر سکۆدێتۆ بکەین،
پێویستە لە ڕووی بەرگرییەوە تۆکمەتر بین، نامەوێت گۆڵی ئاسانمان لێ بکرێت، بردنەوەش
بە هەر ئەنجامێک گەورەیی تیپەکە دەردەخات.
وتیشی: هەندێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا دەبینن، پێویستە
سوود لە هەموو یاریزانەکان وەربگرین چونکە وەرزەکە درێژە رافایل لیاو و کریستیان
پۆلیسیچ ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، بەڵام دەبێت هەموو تیپەکە یارمەتیدەربێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆن، ئێستا
تەنها بیر لە لیتچی دەکەنەوە، خولەکە لە ئێستادا زۆر کێبڕکێی تێدایە و نابێت هیچ
خاڵێک بە ئاسانی لەدەست بدەن.