PM:10:58:17/01/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا
بایرن میونشن گۆڵبارانی لایپزیگی کرد و بێ رکابەر پێشەنگیی گرتووە.
لە یارییەکی هەفتەی
18ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە نێو رێد بۆڵ ئەرینا بەرامبەر لایپزیگ
یاریی کرد.
تایمی یەکەم، یانەی
خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 20 گۆڵی یەکەمی لە رێگەی رۆمولۆ
تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم،
تیپەکەی کۆمپانی نان و ئاوی لە لایپزیگ بڕی و لە خولەکەکانی 50 و 67 و 82 و 85 و
88، پێنج گۆڵیان نووسییەوە.
گۆڵەکانیش لە لایەن
پێنج یاریزانی جیاوازەوە تۆمارکران، ئەوانیش، سێرج گنابری، هاری کەین، جۆناسان تا،
ئەلیکساندەر پاڤلۆڤیچ و مایکل ئۆلیسێ.
سەرەنجام یارییەکە
بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بایرن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە یانە
باڤارییەکە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ بەبێ رکابەر پێشەنگی ریزبەندیی گرتووە، لایپزیگیش
لە پلەی چوارەمە.