PM:10:51:17/01/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
ئارسناڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بەڵام لە پێشەنگدایە و تۆتنهام بە وێستهام دۆڕا و
سەندەرلاند لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی
نۆتینگهام فۆرێست بووەوە.
تایمی یەکەم،
گەنەرز زۆرترین رێژەی کۆنترۆڵی تۆپی لابوو، چەند جارێکیش نزیکبوو لە تۆماری گۆڵ،
بەڵام بەهێزی بەرگری و گۆڵپارێزی بێرنلی رێگری لە تۆماری گۆڵکرد، بۆیە ئەو تایمە
بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بە
هەمان شێوەی نیوەی یەکەم یارییەکە درێژەی کێشا و سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری، هیچ
رێگا چارەیەکی تیپەکەی ئارتێتا بۆ تۆماری گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو.
سەرەنجام یارییەکە
بە بێ گۆڵ و بە یەکسانیی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە گەنەرز بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ و بە
جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ پلەی دووەم پێشەنگی پریمەر لیگی گرتووە.
لە یارییەکانی
دیکەی هەمان هەفتەش، یانەی تۆتنهام بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە وێستهام
یونایتد دۆڕا و سەندەرلاند بە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر
کریستاڵ پاڵاس بەدەستهێنا.