ئینریکی: بردنەوەمان دەوێت

PM:11:49:09/12/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە یارییەکی قورسیان لە پێشە بەرڵام بۆ بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن.
پێش رووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیک بلباو، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، هیچ شتێک لە تۆپی پێدا گرەنتیکراو نییە بەڵام دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێن، وە هەر لەسەرەتای یارییەکە بە هێرشبردن یاری دەکەن و لەپێناو یەکلایکردنەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان دەجەنگن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەوان بە هێرشبەری یاری دەکەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان ئەتلەتیک بلباو دەیانخەنە ژێر فشارەوە،  لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەی تەنها سەرکەوتنی دەوێت.
وتیشی: ئەمساڵ رکابەرەکانمان زیاتر پاڵنەریان هەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر ئێمە، چونکە ئێمە پاڵەوانی ئەوروپاین، دەبێت تەحەداکە قبوڵ بکەین؛ بلباو شێوازێکی زۆر بەهێز یاری دەکەن، چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی تەکنیکییەوە، وە دەزانن چۆن بەرگری و هێرشبردن بکەن، ئێمەش پێویستمان بە ئامادەکاری دەبێت.
دوپاتیشیکردەوە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانەکانی هەیە و زۆر گرنگیش بەو بابەتە دەدات، دڵخۆشیشە لە ئێستادا زایر ئیمری ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لە چەند پێگەیەکی یاریگا دەتوانێت بدرەوشێتەوە.