نوێتریان پێشهات سەبارەت بە چارەنووسی سەڵاح

PM:04:46:07/12/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی سەڵاح پێشکەشی لیڤەرپوڵ نەکردووە.

پاش ئەوەی محەمەد سەڵاح بەڕوونی پاش یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و لیدز یونایتد لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە یانەکەی رێزی لێناگرن هەربۆیە مشتومڕ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بەتەواوی دروستبوو.

فابریزیۆ رۆمانۆ نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە داهاتووی محەمەد سەڵاح بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاوەکوو ئێستا سعودییەکان هیچ ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە پێشکەشی لیڤەرپوڵ نەکردووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە تەنانەت گفتوگۆش لە نێوان سعودییەکان و یاریزانەکەدا تاوەکوو ئێستا ڕووینەداوە، بەڵام هەمیشە سەڵاح یاریزانێکی خوازروای سندوقی وەبەرهێنانی سعودییە بۆئەوەی بیگوازنەوە خولەکەیان.

لەلایەکیترەوە مووچە بەرزەکەی محەمەد سەڵاح داوای دەکات بەهیچ یانەیەکی ئەوروپا دابین ناکرێت، ئەمەش هۆکارێکیتر بۆئەوەی ئەگەر رۆیشتنی هێرشبەرەکە بۆ سعودییە زیاتربێت.

ئەستێرە میسرییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 420 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 250 گۆڵ و 116 ئەسیست تۆماربکات.