PM:04:06:07/12/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی ئامادەیە گرێبەستی سوارێز
نوێبکاتەوە بە مەرجێک ئەو یاریزانە رازیبێت بە کەمکردنەوەی موچەکەی.
لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی لە مانگی
یەکی ساڵی 2024 پەیوەندی کرد بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە و گرێبەستەکەی
لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
ئەو یاریزانە تا ئەم ساتە گفتوگۆی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی نەکردووە و داهاتووی بە نادیاری
ماوەتەوە کە لەو یانەیە بەردەوام دەبێت یان دەچێتە یانەیەکی تر یان بە یەکجاری واز
لە یارییکردن دەهێنێت هاوشێوەی سێرجی بوسکێتس و جۆردی ئەلبا.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردووەتەوە، خاوەنی
یانەی ئینتەر میامی و بەرپرسانی ئەو یانەیە لارییان نابێت و دڵخۆش دەبن ئەگەر
ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە لە یانەکەیان بمێنێتەوە.
ئاشكراشیکردووە، یانە ئەمریکیەکە تەنها
یەک مەرجیان هەیە بۆ لویس سوارێز بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یەک وەرزیتر
ئەویش رازیبونیەتی بە کەمکردنەوەی بەشێک لە مووچەکەی، ئەگەر ئەو مەرجەی قبوڵکرد ئەوا
دەستبەجێ گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە.
لویس سوارێز تا ئەم ساتە 87 یاریی بە
درێسی یانەی ئینتەر میامیەوە ئەنجامداوە و خاوەنی 42 گۆڵ و 29 ئەسیستە، نازناوی
ئەم وەرزەی خولی ئەمریکای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک