PM:03:46:07/12/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی دەیەوێت رۆدری بە گولەر ئاڵوگۆڕ
بکات بەڵام ریاڵ مەدرید دەستبەرداری یاریزانەکەی نابێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی دیڤینسا
سێنتراڵ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی، سەرسامبوو بەو ئاستەی ئاردا گولەری
تورکی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات.
سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، راهێنەرە
کەتەلۆنییەکە فشار لە یانەکەی دەکات تاکو بە هەر نرخێکبێت ناوەراستکارە تورکییەکە
بگوازنەوە، تەنانەت ئەگەر گۆڕینەوەی پێبکەن بە رۆدری.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاردا خواستی خۆی بۆ
مانەوە دوپاتکردووەتەوە و ڕیاڵ مەدرید لە هیچ بارودۆخێکدا بیر لە
ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە تورکە ناکاتەوە، هەروەها بژاردەی رۆدریش بۆ یانە ئیسپانییەکە
سەرنجراکێش نییە.
مان سیتی گەرەنتی چاکبوونەوەی ئەستێرە
ئیسپانییەکەی دەکات لەو پێکانە یەک لەدواییەکانی تووشی بووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر
لەو یانانەی کە چاودێریان دەکرد لە گواستنەوەی پەشیمانبوونەتەوە.