PM:03:19:07/12/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی میلان داوایان لە مۆدریچ کردووە
هەوڵی رازیکردنی لونین بدات تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دڵنیا نین لە مانەوەی مایک ماینانی گۆڵپارێزی فەرەنسی
لە یانەکەیاندا بەهۆی ئەوەی چەند جارێک نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.
پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە،
یانە ئیتاڵیەکە چاودێری ئەندریە لونینی گۆڵپارێزی ئۆکرانی لەگەڵ یانەی ریاڵ
مەدریدی ئیسپانی دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی
میلان دەیانەوێت لوکا مۆدریچ بەکاربهێنن لە گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە داوایان لە
مۆدریچ کردووە کە هەموو هەوڵێک بدات تا لونین رازیبکات لە هاوینی ساڵی داهاتوودا
گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئیمزابکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی مۆدریچ
پێشتر لە ریاڵ مەدرید هاوڕێیەکی نزیکی لونین بووە دڵنیان کە لە توانایدایە
گۆڵپارێزە ئۆکرانیەکە رازیبکات تا بیکەنە شوێنگرەوەی ماینان بەهۆی ئەوەی نزیکە لە
رۆیشتن و قورسە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە چونکە داوای مووچەی ساڵانەی زیاتری کردووە.
خ . ک