سلۆت: شکستەکەمان تەنیا پەیوەندی بە منەوە نییە

PM:01:57:07/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت پێیوایە شکستەکەیان تەنیا پەیوەندی بە خۆیەوە نییە و یاریزانەکانیش بەرپرسن بەڵام گەشبینە بە ئاستی تیپەکەی.

ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول، دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لیدز یونایتد وتی: هەست دەکەم توانای بردنەوەمان نەبوو، پێموایە بۆ ماوەیەکی درێژ یارییەکی زۆر باشمان کرد، هەروەهادوو گۆڵ لە پێشەوە بووین، و پێموانییە هیچ کێشەیەکمان هەبووبێت، تا ئەو ساتەی کە هەڵەیەکمان کرد و گۆڵی یەکەممان لێ تۆمارکرا.

وتیشی: شکستەکە تەنیا پەیوەندی بە منەوە نییە، پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە، یاریزانەکان هەوڵێکی زۆریان داوە، بەڵام دەبێت بزانین کە بەم شێوەیە بەردەوامبین خۆمان لە کوێ دەبینین.

دەشڵێت: ئێمە شایەنی زیاتر بووین لە یەکسانبوون ئێمەین جیاوازی دروست دەکەین، بەڵام زۆر قورسە یارییەکی تۆپی پێ ئەنجام بدەیت و نەهێڵیت بەرامبەر هیچ دەرفەتێکی گۆڵی هەبێت و دواتر گۆڵت لێ تۆماربکات.

سەبارەت بە سەڵاح وتی: ئێمە بە جیاوزی دوو گۆڵ لەپێشبووین، پێویستمان بە گۆڵ نەبوو، ئەگەر پێویستمان بە گۆڵبێت سەڵاح دەهێنمە ناوەوە، لەگەڵ ئەوەشداهەموو هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی گەشبین بین بە ئاستی تیپەکە.