AM:11:10:07/12/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە کە یەکێک لە باشترین یارییەکانی ئەم
وەرزەیان ئەنجامدا و ئەوەی شەرقی دەیکات
بە مێسیش نەکراوە.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی، دوای یارییەکەیان
بەرامبەرسەندەرلاند وتی: بە بڕوای من ئەمەیەکێک بوو لە باشترین ئاستەکانی
ئەم وەرزەمانلە ماوەی تەواوی 90 خولەکەکەدا.
گواردیۆلا جەختیکردەوە: تیمەکەی کۆنترۆڵی تەواوی یارییەکەیان
کردووە و ڕێگەیان نەداوە ڕکابەرەکەیان مەترسی دروست بکا، ئەوەش خاڵێکی گرنگە
بۆیان.
وتیشی: بەردەوامی تەنها بە بردنەوەی یارییەک یان ئەنجامێک دیاری
ناکرێت، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە چۆن یاری دەکەیت و چەندێک گەشە دەکەیت لە
ماوەی ساڵەکەدا، ئەوەی بەرامبەر سەندەرلاند کردمان نموونەی ئەو بەردەوامییە بوو.
دەشڵێت: ئارسناڵ بە کەمی خاڵ لەدەست دەدەن، بۆیە ئەگەر بمانەوێت
بچینە پێشەنگ، دەبێت یاری لە دوای یاری ببەینەوە، ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە
یاریزانەکان بە سادەیی کارەکان ئەنجام بدەن.
پیپ سەبارەت بە رایان شەرقی وتی: بە بروای من مێسی باشترین
یاریزانی مێژووە، بەڵام ئەو پاسانەی شەرقی دەیگەیەنێت تەنانەت لە لایەن مێسیشەوە
نەمبینیوە.