AM:01:06:07/12/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە بلباو دۆڕا و ئەمشەو ریاڵ مەدرید یاریی هەیە.
لە هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو یارییکرد.
تایمی یەکەم سەرەڕای چەند هێرشێکی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 85 ئەلێکس بێرێنگ گۆڵێکی بۆ بلباو تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
ئەمشەویش لە یارییەکی تردا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەکات و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پێگەی خۆی لە پلەی دووەم جێگیرتر بکات.
خ . ک