AM:12:58:07/12/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ڕین بەدەستهێنا و نانت بە لانس دۆڕا.
لە هەفتەی 15ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڕینی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 28 و 39 کڤاراتسخیلیا و مایۆلۆ تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 67 و 88 و 91 کڤاراتسخیلیا و مبایێ و گۆنچالۆ رامۆس سێ گۆڵی تریان بۆ پاریس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی لانس رووبەڕووی نانت بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک