PM:10:23:02/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە سەڵاح نیگەرانە لەوەی
یاریپێنەکراوە و دەشزانن ساندەرلاند یانەیەکی بەهێزە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی سەندەرلاند، ئارنی
سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، دڵخۆشە کە لە یاری پێشوویان فلۆریان ڤێرتز و
ئیزاک ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە، ئەو رووداوە بۆ ئەوان تازە نەبووە بەڵام
زۆرێک هەستیان پێنەکردبوو کە چەند بە توانان.
سەبارەت بە محەمەد سەڵاحیش جەختی لەسەر
ئەوەکردەوە، ئاسایە بۆ یاریزانێکی پیشەگەر ناڕەحەت بێت لەوەی یاری پێناکرێت، بەڵام
ئەستێرەکەیان هەمیشە پشتگری هاوتیپییەکانی دەکات و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە رەفتار
دەکات، وە لە 15ی ئەم مانگەش بەهۆی بەشداری لە جامی ئەفریقا ریزەکانیان
بەجێدەهێڵێت.
لەبارەی سەندەرلاندیشەوە ئاماژەی بەوەکرد،
پێویستە ستایشێکی زۆری راهێنەرەکەیان بکرێت چونکە کۆمەڵێ یاریزانی باشیان هێناوە و
بە رووحیەتێکی زۆرەوە دەجەنگن لە پێناو بردنەوە، کاتێک دەبینێت شکستیان بە چێڵسی
هێناوە و لەگەڵ ئارسناڵ یەکسانبوون تێدەگەن یانەیەکی زۆر باشن.
وتیشی: ساندەرلاند یان لە پێشەوە زۆر فشار دەکەن یان بە 11 یاریزانەوە بەرگری
دەکەن بە هەموو توانایانەوە، هەر بۆیە یاریکردن بەرامبەریان زۆر قورسە، گرنگە
یارییەکە بە باشی دەستپێبکەین، ئەگەر گۆڵیش تۆمارنەکەین نابێت گۆڵی زۆرمان لەسەر
تۆماربکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئیزاک ناتوانێت 90 خولەک یاری بکات، کۆنەر باشترە و
ئومێدوارن بۆ یارییەکەی لیدز بگەڕێتەوە، هیواخوازیشە بۆ هەفتەی داهاتوو فریمپۆنگ
ئامادەبێت بۆ راهێنانکردن.