PM:08:32:02/12/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێندی دووبارە تووشی پێکان بووە و تا ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ ریاڵ
مەدرید.
پاش ئەوەی فێرلان مێندی لە پێکانێکی قورس
گەڕایەوە و لە یاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس 90 خولەک یاری کرد، لە
ئێستادا دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە چیتر لە ساڵی 2025 ناتوانێت
یاری بکاتەوە.
یانە ئیسپانییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی
خۆی رایگەیاندووە، پاش ئەوەی پشکنین بۆ یاریزانەکە کراوە دەرکەوتووە لە
ماسولکەکانی پێی چەپی تووشی پێکان بووە و دەبێت ماوەیەتی تر لە پشوودا بەسەر ببات بۆ
چاکبوونەوە.
لەلایەکی ترەوە پێگەی کادینا کۆپی باسی لەوەکردووە،
مێندی ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە لە پێنج یاری
داهاتووی یانەکە بەشداری ناکات.
مێندی وەرزی رابردوو 14 یاری لە خولی ئیسپانیا
لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامدا و یەک ئەسیستی هەبوو، ئەم وەرزەش تا ئیستا هیچ
یارییەکی لە رکابەرییەکانی لا لیگادا نەکردووە.