PM:05:11:02/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەستبەرداری هەریەکە لە ئیندریک و سیبایۆس و ئەلابا و فران گارسیا و رۆدریگۆ دەبێت.
یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە بەردەوامبن لە ئەنجامدانی چاکسازی بەجۆرێک بتوانن تیپەکەیان بەشێوەیەکی باشتر ئامادەبکەن.
تۆڕی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە دەستبەرداری هەریەکە لە ئیندریک و دانی سیبایۆس و داڤید ئەلابا و فران گارسیا و رۆدریگۆ گۆوس ببن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیندریک بە خواستن ڕوودەکاتەوە لیۆن لە گواستنەوەی زستانەدا و ئەلابا و رۆدریگۆش لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری باش هەر لەهەمان مێرکاتۆدا دەستبەردارییان دەبن، بەڵام فران گارسیا و دانی سیبایۆس لە حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێ دەکرێن چونکە ئەگەر هەیە بەهۆی چڕی خشتەی یارییەکانەوە لە هەندێک کاتدا پێویستیان پێیان هەبێت.+