نۆرێس پلەی یەکەمی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی لاس ڤیگاسی بەدەستهێنا

PM:01:14:22/11/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆرێس پلەی یەکەمی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی لاس ڤیگاسی بەدەستهێنا و ڤێرستاپن لە پلەی دووەمدا بوو.

پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی لاس ڤیگاسی ئەمریکا بەردەوامی هەیە و لە کۆتا قۆناغی پاڵاوتنەکاندا، لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە شۆفێری یەکەم لە قۆناغی یەکلاکردنەوەی خەڵاتەکەدا.

نۆرێس کە لە تیمی ماکلارێنە ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک خولەک و 47 چرکە و لە هەزاردا 934 چرکە بڕی بە جیاوازی تەنها لە هەزاردا 323 چرکە لەگەڵ ماکس ڤێرستاپنی دووەم.

هەریەکە لە کارلۆس ساینز لە تیمی ویلیامز و جۆرج رۆسێلی بەریتانی لە تیمی مێرسیدێس و ئۆسکار پیاستری شۆفێری تیمی ماکلارێن لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی پێشبڕکێکەدا بوون.

لە کاتی پێشبڕکێکەدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان شۆفێرانی هەردوو تیمی ماکلارێن و رێد بوڵ بوونی هەبوو، چاوەڕێش دەکرێت لە قۆناغی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەشدا هەمان کێبڕکێ دروست ببێت.

خ . ک