جامی دەیڤز.. ئیتاڵیا لە بەلجیکای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:12:45:22/11/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دەیڤز ئیتاڵیا بردنەوەی بەسەر بەلجیکا بەدەستهێنا و گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی دەیڤز بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە نێوان هەڵبژاردەکاندایە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیکا بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

لەم پاڵەوانێتییەدا دەبێت هەر هەڵبژاردەیەک بە دوو یاریزانی جیاواز بەشداری بکات و دوو بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بتوانێت قۆناغەکە تێبپەڕێنێت.

لە یارییەکی نێوانیاندا، فلاڤیۆ کۆبۆلی ئیتاڵی رووبەڕووی زیزۆ بێرگسی بەلجیکی بووە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە، خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە سێ گێم و شەش بە حەوت گێم و حەوت بە شەش گێم بوون.

لە یاریەکەی تریشدا، ماتیۆ پیرێتینی ئیتاڵی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر رافاێل کۆلینیۆن بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی دوو بردنەوەی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد و جاوەڕێی براوەی یاریی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا دەکات.

خ . ک