ناپۆلی ڕیاڵ مەدریدی شۆککرد

AM:08:34:30/07/2021

1396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناپۆلی نرخی کۆلیبالی بە 60 ملیۆن یۆرۆ دیاریکرد و ڕیاڵ مەدریدی شۆککرد.

ڕۆژنامەى لاریپۆبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێڕی ناپۆلی بۆ دەستبەرداربوون لە کۆلیبالی بەرگریکاری لە میرکاتۆی ئێستادا داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئامادەنیە بۆ کەمکردنەوەى نرخەکەى گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا بکات بە تایبەتیش ڕیاڵ مەدرید کە بە نیازبوو بۆ بێرنابیۆی بگوازێتەوە.

Man United, Everton and Liverpool Linked with Koulibaly - Where Should He Go? - The Cult of Calcio

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکرد، ڕیاڵ مەدرید لەسەر داوای ئانچیلۆتی بە نیازبوو بۆ شوێنگرتنەوەى ڕامۆس و ڤاران گرێبەستێک بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارەکەى ناپۆلی ئامادەبکات، بەڵام نرخەکەى ناپۆلی یانە ئیسپانیەکەى توشی شۆککردەوە و لەم کاتەدا ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە ئامادە بکات.

Newcastle 'Make Contact' With Napoli Over Stunning Kalidou Koulibaly Transfer

گرێبەستی کۆلیبالی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و چەندین یانە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەى هێڵی بەرگریان ئامادەى گواستنەوەى بەرگریکارە 30 ساڵیەکەن لە پێش هەمووشیانەوە ڕیاڵ مەدرید.