پاڵاوتنی مۆندیال.. ئیسپانیا و تورکیا یەکسانبوون

AM:01:36:19/11/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال ئیسپانیا و تورکیا بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و ماتادۆر گەیشتە مۆندیال.
لە  قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری تورکیای کرد.
لە تایمی یەکەم، هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی چوار ئۆلمۆ گۆڵی یەکەمی ئیسپانیای تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەندین هێڕش بینرا و لە خولەکی 42ش دێنیز گول ئەنجامەکەی بۆ تورکیا یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، تورکیا لەگەڵ دەستپێک دەستی خۆی وەشاند و لە خولەکی 54 ساڵح ئۆزجان گۆڵی دووەمی تورکیای تۆمارکرد، پاش ئەوەش ئیسپانیا چەند هێرشێکیان برد و توانیشیان لە خولەکی 62 لە رێگەی  ئۆیارزاباڵ ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم ئەنجامەش، ئیسپانیا خاڵەکانی بوون بە 16 خاڵ و ڕاستەوخۆ گەیشتە مۆندیاڵ، تورکیاش بە 13 خاڵەوە چووە پاشکۆ.
لە یارییەکانی تریشدا،  سکۆتلەندا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە دانیمارک هێنا و ڕاستەوخۆ گەیشتە مۆندیال، دانیمارکیش چووە پاشکۆ. 
هەروەها لەلایەکی ترەوە، بەلجیکا بە حەوت گۆڵی بێوەڵام لە لیشتنشتاینی بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە مۆندیال، وێڵزیش گۆڵبارانی باکووری مەقدۆنیای کرد و بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە پاشکۆ.