AM:01:18:19/11/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە گۆڵێک لەگەڵ توونس یەکسان بوو و کۆتایی بە پشووە نێودەوڵەتییەکان هێنا.
لە یارییەکی دۆستانەدا، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و توونس لە یاریگای پیێر ماورۆی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، بەڕازیل باشتر بینران بەڵام توونس لە خولەکی 23 لەرێگای حازم مەستۆرییەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی ئەنچیلۆتی دواتر زۆر بەباشی دەرکەوتن و لە خولەکی 44یش ئیستیڤاو ئەنجامەکەی بۆ بەڕازیڵ یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی سامبا باشتر بینران و چەندین هێرشیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی ئەنجامەکە و سەرانجامیش یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.