گابریێل تووشی پێکانێکی قورس بووە و
ئەگەری هەیە مانگێک بۆ دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
یانەی ئارسناڵ ترسی ئەوەی هەیە تا مانگی
یەکی ساڵی داهاتوو لە تواناکانی گابرێلی
بەرگریکاری یانەکە بێبەش ببێت، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە یارییەکی دۆستانەی
هەڵبژاردەی بەڕازیل تووشی پێکان بوو، پشکنینە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە
یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەکە لانیکەم بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور
دەکەوێتەوە، هەرچەندە بڕیارە پشکنینی زیاتر ئەنجام بدرێت.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، پێشبینی دەکرێت
گابرێل لانیکەم چوار هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام بەپێی توندی
پێکانەکە، ئەگەری هەیە تا سەرەتای ساڵی 2026 نەگەڕێتەوە یاریگاکان، ئەمەش مانای
وایە بەرگریکارەکەی ئارسناڵ لە یارییە گرنگەکانی وەک تۆتنهام و بایرن میونشن و
چێڵسیدا بەشداری ناکات.
هەڵبژاردەی بەڕازیل سەبارەت بە پێکانەکەی
ئەستێرەکە راگەیەندراویکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیوویەتی: ڕۆژی یەکشەممە
گابرێل یاریزانی یانەی ئارسناڵ هەڵسەنگاندنی بۆ کرایەوە و پشکنینی بۆ کرا و
دەرکەوت کە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی لە ڕانی ڕاستیدا بووە، بۆیە لەگەڵ تیپەکەیان
گەشتی شاری لیلی نەکردووە بۆ یارییەکەی بەرامبەر تونس.