PM:10:51:18/11/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی رایانی لاوی
بەڕازیلییەوە و یاریزانەکە لەلایەن چەند یانەیەکی تریشەوە گرنگی پێدەدرێت.
یانەی بەرشەلۆنەبیر لە گواستنەوەی ڕایانی لاوی بەڕازیلی دەکاتەوە کە لە ریزەکانی ڤاسکۆ داگامای بەڕازیلی یاریدەکات و یانەکە
ئامادەیە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی لاوە 19 ساڵانەکەدا خەرجبکات.
بەگوێرەی رۆژنامەنووس ئەکرەم کۆنور، یانە
کەتەلۆنییەکە بەدرێژایی وەرزی رابردوو لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ئەو یاریزانە
کردووە، دوای ئەوەی بەهرە و هێزەکەی لە خولی بەڕازیلیدا دەرکەوت، دەیەوێت گرێبەستی
لەگەڵ واژۆ بکات بە تایبەت لە ئێستادا کە چەند یانەیەکی تریش هەوڵی گواستنەوەی
دەدەن.
رایان یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندەکان لە
بەرازیل، هەروەها سەرنجی چەند یانەیەکی پرێمەرلیگی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، هاوکات
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆما چوونەتە گفتوگۆی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی
بەبێ ئەوەی تا ئێستا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەرشەلۆنە بە وریایەوە
مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی رایان دەکەن چونکە پێشتر ڤیتۆر رۆکییان لە خولی
بەڕازیلییەوە گواستەوە بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو.
رایانی بەڕازیلی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی
بەڕازیلی بەشداری لە 30 یاریدا کردووە و تێیدا خاوەنی 12 گۆل و ئەسیستێکە.