بەرشەلۆنە بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

PM:12:48:18/11/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گریماڵدۆ لە لیڤەرکوزن بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 35 ملیۆن یۆرۆ ئامادەبکەن.

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە پاش گەرانەوەیان بۆ یاریگای سپۆتیفای کاپمنوو تیپەکەیان بەهێزتر بکەن و بگەرێنەوە بۆسەر سەکۆی نازناوە گەورەکان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە کە بلەوگرانا دەیانەوێت لە حوزەیرانی داهاتوودا ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ لە بایەر لیڤەرکوزن بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەڕچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرشەلۆنە ئامادەن لە کڕینی ئەو بەرگریکارە 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرکوزن بکەن.

لەلایەکیتریشەوە گریماڵدۆ خواستی یارییکردنی هەیە لە بەرشەلۆنە، چونکە لە لاماسیا پێگەیشتوە و هەربۆیە پێدەچێت لە ئەگەری رازیبوونی لیڤەرکوزن لە هاوینی داهاتوودا ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 114 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 23 گۆڵ و 37 ئەسیست تۆماربکات.