PM:12:37:18/11/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە نەیمار دەتوانێت
بەشداری مۆندیال بکات و دەبێت هێرشبەرەکان بەردەوام بن لە فشار کردن.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی
بەرازیل پێش یارییەکەیان بەرامبەر تونس رایگەیاند، دەرگای هەڵبژاردەی بەرازیل
کراوەیە بەڕووی نەیمار دا سیلڤا، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە لە لیستی یاریزانە
پاڵێوراوەکان دەبێت بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال بەڵام خۆی دەزانێت دەبێت چی بکات تا
بتوانێت ئەو بابەتە سەر بگرێت و هێشتا شەش مانگ ماوە لەبەردەمیدا.
ئەنچیلۆتی وتی، بەرامبەر تونس هەندێک
گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەکەم و بە پێی راهێنانەکان و توانا جەستەییەکان
چەند یاریزانێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
وتیشی، پێش هەموو یارییەک خوێندنەوە بۆ
ئاستی بەرامبەر دەکەم و پێویستە هێرشبەرەکانمان هاوشێوەی یارییەکەی سەنیگال لە
فشار کردنە سەر بەرگریکارانی بەرامبەر بەردەوام بن.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە کێشەمان هەیە لە
یاریزانی سەرە ڕمدا و ئەوانەی ئیستا ناتوانن یەکلاکەرەوە بن، لە ماوەی شەش مانگی
داهاتوودا کار لەسەر چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دەکەن.
خ . ک