PM:12:09:18/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ
دەکات و پێکەوە تاوتیۆی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال دەکەن.
پاش ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی هەڵبژاردەی پورتوگال
سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی ساڵی داهاتوو بەدەست هێنا، لە ئێستادا چاوەکان لەسەر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتربووە کەبە چی شێوازێک بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا دەکات.
جەیک ترایلەری پەیامنێری کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە کە وابڕیارە ئەمشەو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێشوازییەکی
تایبەت لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات.
پەیامنێرەکە جەختی لەوەشکردوەتەوە کەلەهەمان رۆژدا ترەمپ
پێشوازی لە شازادە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی وڵاتی سعودییە دەکات.
لەلایەکیترەوە ئەمریکا دەیەوێت سوودێکی زۆری بازرگانی لە
ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو پاڵەوانێتییەدا وەربگرێت، چونکە خاوەنی
هەوادارێکی زۆرە لە وڵاتەکەیاندا.
بەهۆی ئەوەی تاوەکوو ئێستا لیۆنێل میسی بەشداریکردنی لە
جامی جیهانی ساڵی داهاتوو یەکلای نەکردووەتەوە هەربۆیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە
یەکەم یاریزان کە شەش جار بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە بکات.