یۆڤانتۆس لە ترسی ریاڵ مەدرید بڕیارێک دەدات

AM:10:31:18/11/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس دەیانەوێت بۆ رێگریکردن لە رۆیشتنی یەڵدز گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە و مووچەکەی بۆ زیاد بکەن.

پاش ئەوەی ئاستی کینان یەڵدز بەرێژەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان لەناویاندا ریاڵ مەدرید و چێڵسی و مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی یۆڤانتۆس لە ترسی ئەم هەوڵانەی یانە گەورەکان دەیانەوێت گرێبەستی یەڵدز نوێ بکەنەوە و مووچەکەشی بۆ زیاد بکەن.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی خۆی نەداوە و پێشبینی دەکرێت چاوەڕوانی ئەنجامەکانی یۆڤانتۆس بکات لە کۆتایی وەرزدا و ئەگەر باشبێت بمنێتەوە و بەپێچەوانەوەبێت گرنگی بە ئۆفەری یانە جیاوازەکانی ئەوروپا دەدات.

ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی خانمە پیرەکە بەشداری 98 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.