یانەیەکی گەورە گولەری دەوێت

AM:09:49:18/11/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی دەیانەوێت ئاردا گولەر بگوازنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

ئاستە بەرزەکەی ئاردا گولەر لەم وەرزەدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات بەتەواوی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێساوە.

تۆرێ فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە مانچستەر سیتی ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی گولەر پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سیتی بۆ گواستنەوەی گولەر ئامادەن زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن.

لەلایەکیترەوە پیپ گواردیۆلا وای دەبینی ئاردا گولەر زۆر گونجاوە لەگەڵ شێوازی یاریکردنیدا و پێی وایە دەتوانێت بەزووی ببێتە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی.

ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەشداری 77 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 15 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.