AM:08:58:18/11/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نایگلیسمان رایگەیاند تیپەکەی ئاستێکی باشی لە
پاڵاوتنەکان پێشکەشکردووە و سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانی دەکات.
یولیان نایگلیسمان پاش بردنەوەیان لە سلۆڤاکیا و
گەیشتنیان بە مۆندیالی داهاتوو وتی جۆشوا کیمیچ یاریزانێکی گەورە و بەراستی ئەو
جۆرە کەسەیە کە هەموو تیپێک پێویستی پێیەتی.
وتیشی بۆ گۆڵپارێزی یەکەمی هەڵبژاردەکە لە ئێستادا
ئۆلیڤەر بۆینمان هەیە و لە داهاتوویشدا بەتایبەت لە ساتی گەرانەوەی مارک ئەندریە
تیر شتیگن ئەوکات بڕیار دەدەین.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کەلەسەرەتای یاریی
پاڵاوتنەکان ئەنجامەکانیان وەک پێویست نەبووە بەڵام لە کۆتاییدا توانییویانە بگەنە
مۆندیال لە کۆمەڵەیەکی قورسدا هەربۆیە سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانی دەکات.
لە کۆتاییدا نایگلیسمان ئەوەی ئاشکراکرد کە ئامانجیانە
ڕوونە و بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی مۆندیال دەچنە ئەمریکا.