پاڵاوتنی مۆندیال.. نەرویج گۆڵبارانی ئیتاڵیای کرد و گەیشتە مۆندیال

AM:12:45:17/11/2025

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال ئیتاڵیا بەرامبەر نەرویج شکستی هێنا و چووە  پاشکۆ، نەرویجیش گەیشتە مۆندیال.
لە کۆتای یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیال، ئیتاڵیا میوانداری نەرویجی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئیتاڵیاییەکان باشتر بینران و توانیشیان لەخولەکی 11 لە رێگەی ئێسپۆسیتۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن.
 تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا، کوڕانی نەرویج گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 63ش لە رێگەی نوساوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش هەر باشتر بینران و ئێرلینگ هالاند لە خولەکەکانی 78 و 79 دووجاری تر تۆڕی گۆڵی دۆنارۆمای هەژاند، هەروەها لارسێنیش لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو چوارەم گۆڵی نەرویجی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی نەرویج کۆتایی پێهات و بە 24 خاڵەوە گەیشتنە مۆندیال، ئیتاڵیاش بە 18 خاڵە چووە پاشکۆی ئەوروپا.