پاڵاوتنی مۆندیال.. پورتوگال گۆڵبارانی ئەرمینیای کرد و گەیشتە مۆندیال

PM:07:31:16/11/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاتنی مۆندیال پۆرتوگال بە نۆ گۆڵ گوڵبارانی ئەرمینیای کرد و گەیشتە مۆندیال.
لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی گەیشتن بە مۆندیال، پۆرتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرمینیای کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا هەر لە سەرەتا و لە خولەکی حەوت لە رێگای رێناتۆ ڤێگاوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 18 پسێرتسیان ئەنجامەکەی بۆ ئەرمینیا یەکسانکردەوە.
پاش ئەوەش پورتوگالییەکان هێزی خۆیان پیشاندایەوە و توانیان چوار گۆڵی تر تۆماربکەن لە خولەکەکانی 28 و 30 و 41 و سێی کاتی زیادکراو لە رێگەی یاریزانان، ڕامۆس و جواو نێڤێس دوو گۆڵ و برونۆ فێرناندێسەوە.
لە تایمی دووەم، دووبارە پورتوگالییەکان بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن، لەم تایمەش توانیان چوار گۆڵی تر تۆماربکەن لە خولەکەکانی 52 و 72 و 81 و دووی کاتی؟زیادکراو، گۆڵەکانیش برونۆ دوو گۆڵ و نێڤێس و کۆنسێساو یەکی گۆڵێک تۆماریانکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە نۆ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوە پۆرتوگال کۆتایی پێهات، خاڵەکانیشیان بووبە 13 خاڵ و سەرکەوتنیان بۆ جامی جیهانی مسۆگەرکرد.
لە یارییەکی تریشدا، ئێرلەندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر  بەدوو گۆڵ شکستی بە هەنگاریا هێنا، بەم ئەنجامەش ئێرلەندا بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ چووە پاشکۆ، هەنگاریاش ماڵئاوایی کرد.