بارودۆخی ئەلۆنسۆ و ریاڵ مەدرید چۆن دەبێت؟

PM:07:27:16/11/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارودۆخێکی خراپ چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید و چابی ئەلۆنسۆ دەکات پاش تەواوبوونی یاری هەڵبژاردەکان.

پاش ئەوەی ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بارودۆخی یانەکە جێگیر نییە لەڕووی ئەنجامی و ئاستی یاریزانەکانییوە.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی ریاڵ مەدرید بۆ پاش یارییە نێدەوڵەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە مێرێنگی و ئەلۆنسۆ بەبارودۆخێکی تەواو هەستیاردا تێدەپەرن.

ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە شکستی یاریی لیڤەرپوڵ و یەکسانبوون بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ بەتەواوی کێشەی بۆ چابی ئەلۆنسۆ دروست کردووە.

لەلایەکیتریشەوە ناجێگری ئاستی بەشێک لە یاریزانەکان وەک جود بێلینگهام و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڤاڵڤێردی.

لەهەمان کاتدا راهێنەرەکە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە خولەکی پێویست بە هەندێک یاریزان بدات لەوانە ئیندریک و رۆدریگۆ و گۆنزالۆ گارسیا.

لە کۆتاییدا رۆژنامەکە باسی ئەوەیکردووە کە یاریزانە نوێیەکەیانیش لەم چەند یارییەکەی کۆتاییدا ئاستیان خراپ بووە وەک دین هاوسن یاخود پێکانی ماستانتۆنۆ و ئارنۆڵد.