یانەیەکی گەورە گۆنزالۆ گارسیای دەوێت

PM:05:40:16/11/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیتافی دووبارە هاتوونەتە نێو رکابەری کڕینی گۆنزالۆ گارسیا لە ریاڵ مەدرید و دەیانەوێت لە زستاندا بەشێوەی خواستن بیگوازنەوە.

پاش ئەوەی گۆنزالۆ گارسیا لە حوزەیرانی رابردوو و بە دیاریکراوی لە جامی جیهانی یانەکان درەوشایەوە و بووە گۆڵکاری ئەو پاڵەوانێتییە، هەربۆیە چاوەروانی ئەوەی لێدەکرا لەم وەرزە یاریزانێکی کاریگەری چابی ئەلۆنسۆ بێت بەڵام بە پێچەوانەوە کەمترین دەرفەتی یارییکردنی پێدەدرێت.

رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی ئەو هێرشبەرە بڵاوکردووەتەوە و تێێدا ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەی خیتافی دووبارە دەیانەوێت بچنە نێو رکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە خیتافی بەنیازن بەشێوەی خواستن لە مانگی یەک تاوەکوو کۆتایی وەرز گارسای بگوازنەوە و بۆئەوەی ریاڵ مەدریدیش رازی بکەن لەسەر ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە بڕیاریانداوە بەبێ مەرجی کڕینەوە ئۆفەر پێشکەشی مێرێنگی بکەن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری 21 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.