کام یانانە باشترینی ساڵی رابردوون؟

PM:05:01:16/11/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس باشترین یانەیە لە یەک ساڵی رابردوودا و ریاڵ مەدرید دووەمە و بەرشەلۆنە لە پلەی شەشەمدایە.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ ریزبەندی باشترین یانەکانی لە یەک ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە، ریزبەندییەکە پەیوەستە بە ئەنجامی یانەکان لە مانگی 11ی 2024 تا مانگی 11ی 2025 .

یانەی پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی ریزبەندیەکەدایە بە کۆکردنەوەی 567 خاڵ لەو ماوەیەدا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە بە کۆکردنەوەی 511 خاڵ.

لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا یانەی چێڵسی دەبینرێت بەشێوەیەک 484 خاڵی کۆکردووەتەوە، ئینتەر میلان و بایرن میونشن و بەرشەلۆنە و بۆروسیا دۆرتمۆند لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەمدان.

یانەی پالمێراسی بەرازیلی بە کۆکردنەوەی 378 خاڵ لە پلەی هەشتەمی باشترین یانەکانی جیهاندایە لە یەک ساڵی رابردوودا.

خ . ک