تۆتنهام 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە دەکات لە پێناو فێران تۆرێس

PM:04:37:16/11/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە دەکات لە پێناو فێران تۆرێس و یانە کەتەلۆنیەکەش خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرە دەکات.

فێران تۆرێسی هێرشبەری ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاونی 2027 کۆتاییدێت بەڵام مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی لەلایەن چەندین یانەوە گرنگی پێدەدرێت.

پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی فێران تۆرێس دەکات لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا پەلکێشی ریزەکانی بکات.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانە کەتەلۆنیەکە کردووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئیسپانیەکەیان لە مانگی یەکی داهاتوودا.

دەشڵێت، راهێنەری تۆتنهام پێیوایە فێران تۆرێس سوودێکی زۆری بۆ یانەکەیان دەبێت بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، جگە لەوەش پێشتر ئەزمونیکی باشی هەبووە لە پریمەر لیگ کاتێک یاریزانی مانچستەر سیتی بووە.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردووەتەوە، ئێستا کارگێڕی بەرشەلۆنە خوێندنەوە بۆ ئۆفەرەکەی تۆتنهام دەکەن و ئەگەری زۆرە رازیببن بە فرۆشتنی فێران تۆرێس بەهۆی ئەوەی 65 ملیۆن یۆرۆ زۆرە و دەتوانن بەشێک لە کێشە داراییەکانی یانەکەیانی پێ چارەسەر بکەن.

خ . ک