ماستانتۆنۆ کەی دەگەرێتەوە؟

PM:03:56:16/11/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی ماستانتۆنۆ ئەنجام نادەن و بڕیاریانداوە تەنها چارەسەری بۆ بەکاربهێنن.

پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا فرانکۆ ماستانتۆنۆ لە گەدەیدا تووشی پێکانبوو بەوهۆیەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی ریاڵ مەدرید بکات.

رۆژنامەی مارکا نوێترین پێشهاتیان سەبارەت بە بارودۆخی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە کە پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆ فرانکۆ ماستانتۆنۆ ئەنجام نەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی بڕیاریانداوە لەرێگەی پێدانی چارەسەرەوە پێکانی هێرشبەرەکە بەتەواوی بنبڕ بکەن.

لەلایەکیترەوە هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ گەرانەوەی ماستانتۆنۆ، چونکە کاتی گەرانەوەی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 12 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.