AM:11:26:16/11/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆن
و ریاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئیندریک رێککەوتوون و تەنیا رەزامەندی یاریزانەکە
ماوە.
بەگوێرەی
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی لیۆنی فەرەنسی لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە
رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئیندریک فلیپی، هێرشبەری بەرازیلی، لە گواستنەوەی
زستانەدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ڕێککەوتنی نێوان ئۆڵۆمپیک لیۆن و ڕیال مەدریددا هاتووە کە
یاریزانە بەڕازیلییەکە تا کۆتایی وەرزی ئێستا بە خواستن پەیوەندی بە یانە
فەرەنسییەکەوە دەکات.
ئیندرێک
هەوڵدەدات لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا یانەی ڕیال مەدرید بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی
چانسی بەشداریکردنی لە یارییەکانی پێش مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی کە
بە هیچ شێوەیەک لەژێر سەرکردایەتی چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانیدا بەشداری ناکات.
ڕۆژنامەکە
ڕوونیشیکردووەتەوە، هەنگاوی کۆتایی پێش واژۆکردنی گرێبەستەکان، ڕێککەوتنە لەگەڵ ئیندریک،
لەسەر هەموو وردەکارییە داراییەکان، بەڵام بەرپرسانی لیۆن بە سەرکەوتوویی هەموو
شتێکیان لەگەڵ بەرپرسانی ڕیال مەدرید کۆتایی پێهێناوە.
ئیندریکی
تەمەن 19 ساڵ لەم وەرزەدا
تەنها یەک جار یاری کردوە، ئەویش بەرامبەر ڤالێنسیا، کە بەشێوەی یەدەگ هاتە نێو
یاریگا و تەنها 11 خولەک یاریی کرد.