PM:04:44:14/11/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان سیتی پلانی ئەوەیان داڕشتووە
لە هاوینی 2026دا یەکێک لە ڤینیسیۆس یان رۆدریگۆ بگوازنەوە.
رۆژنامەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی
بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کار لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرەی
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی
یانە ئینگلیزیەکە پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا یەکێک لە
ڤینیسیۆس جۆنیۆر یان رۆدریگۆ بگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناکۆکی لەنێو یانە
ئینگلیزیەکەدا هەیە بەشێوەیەک هەندێکیان لەگەڵ ئەوەدان کە گرێبەستی لەگەڵ ڤینیسیۆس
جۆنیۆر ئیمزابکەن هەندێکی تریشیان دژی هێنانی ئەو یاریزانەن.
دەشڵێت، شێخ مەنسوری سەرۆکی یانەکەی شاری
مانچستەر پێیوایە گواستنەوەی ڤینیسۆس دەبێتە کودەتایەکی گەورە لە بازاڕی
گواستنەوەی یاریزاناندا تەنانەت دەبێتە هۆکاری بەرزبونەوەی پێگەی ئابووری
یانەکەیان.
رونیکردووەتەوە، پیپ گوادریۆلای راهێنەری
مانچستەر سیتیش ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ بە باشتر دەزانێت بەهۆی ئەوەی
لەڕووی تەکنیکیەوە گونجاوترە بۆ یانەکەی.
لە کۆتاییشدا دەڵێت، لە ئێستادا بەرپرسانی
ئەو یانەیە چاودێری بارودۆخی ئەو دوو یاریزانە دەکەن و بە دڵنیاییەوە رۆدریگۆ
ئامانجی یەکەمیان دەبێت ئەگەر لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ئەوا ڤینیسیۆس دەکەنە
ئامانج.
خ . ک