PM:03:35:14/11/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێدری دوپاتیکردەوە دەجەنگن لەپێناو
بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ و یاماڵیش دەزانێت چی دەکات.
پێدری ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە
لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، دوای گەیشتنی بە بەرشەلۆنە گۆڕانکاری گەورە لە کاروانە
وەرزشیەکیدا رویداوە و هەست دەکات هاوشێوەی سەرکردە سەیر دەکرێت.
پێدری وتی، بەرشەلۆنەم زۆر خۆشدەوێت،
کاتێک لەدایک بووم درێسی بەرشەلۆنەیان لەبەرکردووم، باوکم و باپیرم تا مردن
هاندەری بەرشەلۆنە بوون و ئەو ئارەزوەشیان بۆ من بەجێهێشت، هەموو رۆژێک کاتێک
بەخەبەر دێم هەست بە خۆشەویستی ژیان دەکەم بەهۆی ئەوەی یاریزانی بەرشەلۆنەم.
وتیشی، هەمیشە سوپاسگوزاری رۆناڵد کومان
دەبم چونکە ئەو هۆکاری ئەوە بوو بۆ یەکەمجار درێسی تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە بپۆشم،
دواتر چاڤی هێرناندێز خولیاکەی زیاتر کرد.
دوپاتیکردەوە کە ئێستا لەگەڵ هانسی فلیک
هەنگاوی دیکەیان ناوە لەڕووی رکابەریەوە بەشێوەیەک کە دەجەنگن لە پێناو نازناوەکان
و ئامادەن ژیانی خۆیان دابنێن لەپێناو بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ.
دەشڵێت، دڵخۆشم بە یارییکردن لەگەڵ فرینکی
دی یۆنگ چونکە زۆر بە باشی لەگەڵ یەکتر گونجاوین، ئەو یاریزانە باوەڕپێنەکراوە
بەهۆی ئەوەی کوالێتیەکی زۆری هەیە، لامین یاماڵیش دەزانێت لە دەرەوەی یاریگا چی
دەکات.
خ . ک