پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.. عێراق بە تامی بردنەوە یەکسانبوو

PM:09:08:13/11/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ئیمارات بە تامی بردنەوە یەکسانبوو.

لە یارییەکی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی چوون بووە میوانی ئیمارات.

تایمی یەکەم شێرەکانی رافیدەین بە بەهێزی دەستیانپێکرد و لە خولەکی 10 عەلی حەمادی گۆڵی پێشکەوتنی بە بە ئەسیستی ئاکام هاشم تۆمارکرد.

ئیمارات هەر زوو خۆی رێکخستەوە و دوای هەشت خولەک توانی گۆڵی یەکسانبوون لە بەرامبەر عێراق لە رێگەی پێرێرا تۆماربکات، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین گۆرانکارییان کرد لە پێناو گۆرینی ئەنجامەکە، سەرەرای فشارەکانی هەردوولا بۆ تۆماریی گۆڵ بەڵام ئەو تایمە بە خاوێنی کۆتاییهات.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات، یاریی گەرانەوە لە یاریگای بەسرە ئەنجامدەدرێت، تیایدا براوە و گەیشتوو بە قۆناغی داهاتوو دیارییدەکرێت.